لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌رێم تاوتوێی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

"دەبێت ھەموومان ھاوكاربین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكوومەت"
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

شاندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەچوارچێوەی ئەو لیژنەیەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەت پێكهێنراوە، یەكەمین كۆبوونەوەیان لە شاری ھەولێر ئەنجامدا.

عومەر محەمحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ رایگەیاند: "دەبێت ھەموومان ھاوكاربین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكوومەت، خەڵكی كوردستانیش لەم قەیرانە رزگاربكەین، چونكە ئەوە كاری ئێمەیە ئەو دۆخە تێبپەڕێنین و كێشەكان چارەسەر بكەین و مووچەی خەڵك بدەین و دڵی خەڵك خۆش بكەین".