هه‌وڵه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به كوێ گه‌یشت؟
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ش مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر له‌كارخستنی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "باشترین خیار له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به ده‌سته‌وه‌بوو ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی رابگه‌یه‌نێتن"، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌وه یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسیی ناتوانێ ئه‌مه بۆ ئێمه دیاریی بكا".
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت ئاوڕێك له رابردوو بده‌ینه‌وه، ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌بوو، ده‌بێ رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ قۆناغێكی نوێ ئه‌نجامبدرێت".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "كاتێك باسله‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و هێزه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌و هێزه له ئه‌ساسدا شێوازی كاركردنی بریتییه له شێوازێكی ئۆپۆزیسیۆنی".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی گوت: "بۆیه ناكرێ كۆمه‌ڵگا، پڕۆسه‌ی سیاسیی قوربانی تاكه‌هێزێك بكرێت، باشترین خیار له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی رابگه‌یه‌نێتن".
برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستانیش بۆ كوردستان24 گوتی: "خۆمان ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان ئێستا له بۆشایی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ژی، بۆیه هیچ پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیی شه‌رعیی بوون و یاسایی خۆی وه‌رناگرێ ته‌نها به ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بێ".
برزۆ مه‌جید گوتیشی: "سه‌باره‌ت به ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌وه یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسیی ناتوانێ ئه‌مه بۆ ئێمه دیاریی بكا".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی و مبادیئه‌كانی گۆڕان ئه‌وه بۆ ئێمه دیاری ده‌كا، به تایبه‌تی كه لایه‌نێكیش كه خۆی شكستی هێنابێت له حوكمڕانی له چه‌ندین ساڵی رابردوو، ناتوانێ ئۆپۆزیسیۆن بوون بۆ ئێمه دیاری بكا".
"داوای ئه‌وه‌مان كردووه له مه‌كته‌بی سیاسیی خۆمان و وتوومانه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سكرتێری په‌رله‌مان یا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یا سكرتێری په‌رله‌مان ئیستیحقاقی یه‌كێتییه، هی فراكسیۆنه‌كه‌ی یه‌كێتییه له ناو په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته بێته‌وه لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مه پڕبكه‌ینه‌وه"
"خۆی ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بگۆڕێ، بێگومان په‌رله‌مان كارا ده‌بێته‌وه".
م.ح