رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى داواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش داوا له رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و داخوازیه له لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ن، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌وان و كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌بی سیاسی حزبەكانە نه‌ك خودی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
نوێنه‌رانی گه‌ل بۆ كۆنابنه‌وه، ئه‌مه دروشمی ده‌سته‌یه‌ك له نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه كه له شاره‌جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه روویان كردووه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و له دانیشتنێكیاندا له‌گه‌ل نوێنه‌ری هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان داوای كارا كردنه‌وه و ئه‌نجامدانی دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان ده‌كرد.
دوای دانیشتن و گفتوگۆ كردنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا كرد:
به‌گوته‌ی ئه‌ندامانی شاندی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت، ئه‌وا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هیچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی. به‌ڵام ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه رتده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه.
زیاتر له 5 مانگه به‌هۆی ناكۆكییه سیاسیه‌كان له باشووری كوردستان دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش بووته هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌توانێت رۆڵی خۆی وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان بگێڕێت. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه قه‌یرانی دارایی و ململانێ سیاسیه‌كان بوونه‌ته جێگای ناڕه‌زای هاوڵاتیانی باشووری كوردستان.