یۆنامی: مانگی رابردوو زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی

K24 – به‌غدا:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق-یۆنامی ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی كاره توندوتیژییه‌كان و شه‌ڕ و كوشتاره‌كانی له عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق-یۆنامی رایگەیاند: "به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیی و شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه، هەشت سەدو چل و نۆ عێراقی كوژراون و هەزارو چوارسەد و پەنجا كه‌سی دیکەش برینداربوون".
یۆنامی روونیكرده‌وه: "له‌كۆی ئه‌و 849 كوژراوه، 490 كه‌سیان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نین، له‌و ژماره‌یه‌ش 24 كه‌سیان پۆلیسی فیدرالی و به‌رگری شارستانی له هێزه‌كانی سه‌حوه و پاسه‌وانی تایبه‌تی كه‌سی و پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له كۆی 1450 برینداره‌كانی مانگی رابردوودا، 1157 كه‌سیان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نین، كه 47 كه‌سیان پۆلیسی فیدرالی و ئه‌ندامانی به‌رگری شارستانی له هێزه‌كانی سه‌حوه و پاسه‌وانانی تایبه‌تی كه‌سی و پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ن".
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی: "له‌و 849 كوژراوه‌ی مانگی رابردوو، 359 كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقن له نێویشیاندا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی تایبه‌تی و ئه‌و میلیشیانه‌ن كه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌جه‌نگن جگه له هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به پڕۆسه‌ی ئه‌نبار، له‌و 1450 بریندارانه‌ی مانگی رابردووش، 293 كه‌سییان له هێزه ئه‌منییه‌كانن".
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه: "له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ و ململانێی تێدایه، به‌ربه‌ستییان هاتووه‌ته پێش لێكۆڵینه‌وه له ژماره‌ی قوربانیه‌كان بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی و خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌ربڕی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان، به تایبه‌تی مانگی رابردوو ژماره‌ی برینداره‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه به به‌راورد به ژماره‌ی برینداره‌كانی مانگی پێشووتر له عێراقدا.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی: "یه‌ك كه‌س ببێته قوربانی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، پێویسته نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق كۆتاییان پێ بێت".
یان كۆبیش زیاتر گوتی: "عێراقییه‌كان به تایبه‌تی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، باجی ئه‌و ململانێیه ده‌ده‌ن كه له وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه، پێویسته عێراقییه‌كان هه‌لی ژیانێكی ئاشتییانه و سه‌لامه‌تییان بۆ بڕه‌خسێندرێت".