نوێترين بڕيارى حكومه‌ت له باره‌ى مووچه‌وه.. مووچه دابه‌شده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له باره‌ى مووچه‌وه كۆتايهات و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى يه‌كى ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، مووچه‌ى چوار مانگى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك قه‌رز لاى حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى دارايى و ئه‌و قه‌يرانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه تاوتوێكرا.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕياريدا بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كه، مووچه‌ى چوار مانگى كۆتايى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌دارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌رز لاى حكومه‌ت بمێنێته‌وه.