نێیمار له دادگای مه‌درید ئاماده بوو
K24 ـ هه‌ولێر
نێیمار داسێلڤا یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا لە شاری مەدرید بەهۆی تۆمەتباربوونی بە خۆدزینەوەی لە باج دان، لە بەردەم دادگە ئامادەبوو.
نێیمار بە یاوەری باوکی بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیو لە بەردەم دادگە ئامادەبوو و گوتەی خۆی لە بەرامبەر تۆمەتباربوونی بە ئاشکرانەکردنی نرخی راستەقینەی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا پێشکەش کرد و ئەستۆپاکیی خۆی لەو کەیسە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، کە ئەو هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتانەوە نییە و باوکی لەو کەیسە بەرپرسیارە.
لەلایەکی دیکەوە داواکاری گشتی لە بەڕازیل لە بەیاننامەیەکیدا نێیمار و باوکی بە خۆدزینەوە لە باج دان تۆمەتبار کرد و رایگەیاندووە، کە نێیمار و باوکی هەوڵیان داوە خۆیان لە باج دان بدزنەوە.
نێیماری ته‌مه‌ن 23 ساڵان له هاوینی ساڵی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له ماوه‌كانی رابردوویش نێیمار له كاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كه‌یسی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان بارسێلبۆنا و سانتۆس ره‌خنه‌ی توندی له باوكی گرت و به‌هۆكاری ئه‌و ئاڵۆزی و نه‌دانی باجه‌ی وه‌سف كرد.