لیژنه‌ى كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندى پارتى كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێش هه‌فته‌یه‌ك لیژنه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامى كۆببنه‌وه.
ئه‌مرۆ له شاروچكه‌ی، پیرمام، له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لیژنه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێرى(كوردستان24) له شۆێنى كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راسپارده‌كانى ئه‌و دوو كۆوبونه‌وه‌یه‌ی كه لێژنه‌كه له‌گه‌ڵ شانده‌كانى كۆمه‌ڵ و گۆران پێش هه‌فته‌یه‌ك له شارى سلێمانى ئه‌نجامیداون.
مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكارتى كوردستان، گوتی: "سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راسپارده‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه بكات كه راسپارده‌كان چین".
په‌یامنێرى(كوردستان24) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بریاره لیژنه‌ى كاراكردنه‌وه ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت فراوانتر بكرێت به جۆرێك كه كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش بێنه ناو لیژنه‌كه".
گوتیشى: "ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕو به هه‌ردوو لایه‌نى كۆمه‌ڵ و گۆران ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش هه‌ڵوێستى خۆیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه كه ئایا سبه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن یان نا".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: "سه‌باره‌ت به به‌شدارى كردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى، گۆڕان داواى كردووه كاتى زیاترى پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى زیاتر بكه‌ن كه ئایا سبه‌ى به‌شدار ده‌بن یان نا، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش باسى له‌وه كردووه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى تاووتوێی ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بكه‌ن، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى دواجار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات به‌شدار ده‌بن یان نا".