رۆژنامه‌يه‌كى عه‌ره‌بى: عه‌بادى موچه‌ى پێشمه‌رگه نادات
K24 ـ هه‌ولێر:
دوایین لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له باره‌ی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی به‌تایبه‌تی مووچه‌ی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها جه‌نگی داعش مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لده‌ستوور هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه 7شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 له دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه مووچه‌ی پێشمه‌رگه بدات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئاشكرایكرد، ئه‌وان داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، مووچه‌ی 150 هه‌زار پێشمه‌رگه بنێرێت كه ئێستا له دژی چه‌كدارانی داعش له جه‌نگدان.
هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌ری كورد داوای كردووه پۆسته‌كانی سوپاسالاری عێراق و پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدرێته‌وه به كورد.
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
جه‌نگی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، له‌و چوارچێوه‌یه نووسه‌رێك به‌ناوی غه‌سان شه‌ربل وتارێكی له رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "داعش و لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه".
نووسه‌ر له بابه‌ته‌كیدا ئاماژه‌ی كردووه به دوا پێشهاته‌كانی جه‌نگی داعش له سووریا و ئاماده‌یی سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی.
نووسه‌ر پێشبینی ده‌كات، جه‌نگی داعش له سووریا و ناوچه‌كه، گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی به‌دوای خۆی بهێنێت.