عه‌بادى دژى ئه‌مريكا به‌ياننامه‌يه‌كى ديكه‌ى ده‌ركرد
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، جارێكى ديكه دژايه‌تى خۆى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزى پياده‌ى وشكانى وڵاتانى بيانى ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، داواى هيچ هێزێكى وشكانى له هيچ وڵاتێك نه‌كردووه.
عه‌بادى، گوتيشى: "بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره هێزێكى بيانى له سه‌ر خاكى عێراق كارێكى نه‌يارانه‌يه".
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك، به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ره‌تيكردووه‌ته‌وه داواى هيچ جۆره هێزێكى بيانى كردبێت.
كۆڵۆنێڵى ئه‌مريكايى ستيڤ وارن، رايگه‌ياندبوو، نزيكه‌ى سه‌د سه‌ربازى هێزه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن له هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له عێراق بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له وه‌ڵامدا، عه‌بادى نووسيويه‌تى: "جارێكيديكه دووپاتيده‌كه‌مه‌وه، عێراق پێويستى به هيچ هێزێكى وشكانى بيانى نييه و له هيچ وڵاتێكيش داواى هێزى پياده‌مان نه‌كردووه و ناردنى هه‌ر هێزێكيش كارێكى نه‌يارانه‌يه دژ به عێراق".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 3ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، جۆش ئێرنست، گوتى: "سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى پشتيوانى له هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كات بۆ ناردنى نزيكه‌ى 200 سه‌ربازى هێزه تايبه‌ته‌كان بۆ عێراق".
پێشتريش رۆژى سێشه‌ممه 1ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، عه‌بادى له به‌ياننامه‌يه‌كدا ره‌تيكرده‌وه، رازى بووبێت، هێزى زياترى ئه‌مريكا بێنه عێراقه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ى عه‌بادى، گوته‌بێژه‌كه‌ى كۆشكى سپى گوتى: "ئه‌و لێدوانه له باره‌ى هێزى پياده‌ى وشكانييه‌وه‌يه نه‌ك هێزه تايبه‌ته‌كان".
ئێرنست، ئه‌وه‌شى گوت: "نيگه‌رانييه‌كانى عه‌بادى به هۆى لێدوانى ئه‌ندامانى كۆنگرێس (جۆن مه‌كين و لينزى گراهام)ه‌وه بووه، كه گوتبوويان 10 هه‌زار سه‌ربازى ديكه ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت".
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پێويستى به سووپاى بێگانه نييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێزى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
عه‌بادى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌وه‌شى گوتووه: "پێويستمان به هێزى سه‌ربازى بيانى نييه بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش".
دوێنێ له‌به‌رده‌م كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌يدا، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌مريكا 20 هه‌زار سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: "زياتر له 50 سه‌ربازى تايبه‌ت ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش".
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مريكا، به مه‌رجى ئه‌وه‌ى ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێزانه ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن.
عه‌بادى، له به‌ياننامه‌كه‌يدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "هه‌ر هێزێكى ئه‌منيى و سه‌ربازى تايبه‌ت و نا تايبه‌ت ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت، پێويسته سه‌ره‌تا به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق بێته ناو وڵاته‌وه و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكرێت و رێزى سه‌روه‌رى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق بگيرێت".
عه‌بادى زياتر له ماوه‌ى ساڵێكه به پشتيوانى ئێران و ئه‌مريكا توانيويه‌تى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى عێراق وه‌ربگرێت و له شه‌ڕى داعشدا به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به ميليشيا شيعه‌كان ده‌به‌ستێت، كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتيده‌كرێن.
ئه‌و ميليشيا شيعانه بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزى ئه‌مريكايى له عێراقدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى كه‌تيبه‌كانى "حزبوڵڵا"، جه‌عفه‌ر حوسێنى، رايگه‌ياند، ئێمه شه‌ڕى هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى ده‌كه‌ين، كه به هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت بيه‌وێت بێته ناو عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر هێزێكى ئه‌مريكايى له عێراقدا هه‌بێت، دژايه‌تى ده‌كه‌ين و ده‌يكه‌ينه ئامانجى سه‌ربازى خۆمان".
هه‌ريه‌ك له رێكخراوى به‌درى لايه‌نگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ميليشياى "عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق"، ره‌تيانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن هێزى ئه‌مريكايى بگه‌ڕێته‌وه عێراق.
سووپاى ئه‌مريكا له ئازارى 2003ه‌وه تا كۆتايى سالى 2011 له عێراقدا بوون و له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ستراتيژى نێوان عێراق و ئه‌مريكا هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته عێراقييان به‌جێهێشت.
دواى ئه‌وه‌ى رووسيا به‌شدارى له شه‌ڕى سووريادا كرد و ژوورێكى هه‌واڵگرى له به‌غدا كرده‌وه، مه‌ترسييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌ژموونى له عێراق زياتر بوون.
يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مريكا داوايانكرد، ژماره‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق زياد بكرێن بۆ 10 هه‌زار سه‌رباز.
له ئێستادا 3 هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مريكايى به مه‌به‌ستى راوێژكردن و هاوكاريكردنى هێزه ئه‌منييه‌كان له عێراقدان.
له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، يه‌كێك له راوێژكارانى سه‌ربازى ئه‌مريكا له كاتێكدا هاوكارى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد له رزگاركردنى ديله‌كان له پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييدا له حه‌ويجه، كوژرا.