نرخی گرێبه‌سته خێراكانی نه‌وتی خاو كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له نێوه‌ندی هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی نرخه‌كاندا، نرخی نه‌وتی گرێبه‌سته خێراكان كه‌مێك به‌رزبوویه‌وه، بازاڕه‌كانی جیهانیش چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی بڕی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكان له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گرێبه‌سته خێراكانی نه‌وتی خاوی برێنت 17 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی گه‌یشته 34.23 سه‌نت، نرخی گرێبه‌سته خێراكانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 18 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیلی بووه 31.07 دۆلار.
ریك سپۆنه‌ر گه‌وره شیكاركارانی بازاڕ له سی ئێم سی ماركێتس له سیدنی ئوستورالیا گوتی: "بازاڕ چاوه‌ڕێی لێدوانه‌كانی جانێت یلین سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌گی فیدرالی ئه‌مریكا ده‌كات كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌م یاسادانه‌رانی وڵاته‌كه‌ی گه‌واهیدانی خۆی بدات، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا بڕی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكاش راده‌گه‌یه‌ندرێت".
دوێنێش وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه و وه‌زیری وزه‌ی ڤه‌نزوێللا كه وڵاته‌كانیان ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێكن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به نرخه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ئه‌نجامدابوو.
عه‌لی نعێمی وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه گوتی: "به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له بازاڕی نه‌وتی جیهاندا، هاریكاری له نێوان ئه‌ندامانی ئۆپێك و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌بێت، به‌ڵام رێككه‌وتنن نه‌كراوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ئه‌نجامبدرێت".
وه‌زیری وزه‌ی ڤه‌نزوێللاش كه سه‌ردانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتوانییان به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه به‌رهه‌مدار بووه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز