له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ئه‌مريكا يه‌كه‌مى جيهانه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، هێشتا ئه‌مه‌ریكا له جیهاندا یه‌كه‌مه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پێش هه‌ر یه‌كه له رووسیا و سعوودیه كه‌وتووه.
به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیله و دوای ئه‌ویش روسیا بەنزیكه‌ی 11 ملیۆن و سعوودیەش نزیكه‌ی 10 ملیۆنه.
به گوێره‌ی دوایین ریزبه‌ندی گۆڤاری زه ئیكۆنۆمیست، عێراق پله‌ی شه‌شه‌می هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهانی و رۆژانه نزیكه‌ی 4 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده دەكات و ئێرانیش پله‌ی هه‌شته‌می هه‌یه و دوای ئه‌ویش كوه‌یت و به‌رازیل دێن.
نه‌وت به يه‌كێك له سه‌رچاوه به‌هێزه‌كانى ئابوورى هه‌ژمار ده‌كرێت و عێراق به يه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه بودجه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشتيى به داهاتى نه‌وت به‌ستووه.
له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه، زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ى ئابوورييه‌كه‌يان پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌ته‌وه.