نه‌وت له‌ سه‌دا شه‌شى به‌هاى له‌ده‌ستداوه‌

پێناچێت بەھایی نەوت بیەوێت جێگیر بوون بەخۆیەوە ببینێت و لە ئێستاشدا و لە دواى ئاڵوگۆڕەکانی بازاردا نزیکەی لە سەدا 6 بەھاکەی لە دەستداوە.

K24 – هه‌ولێر:

پێناچێت بەھایی نەوت بیەوێت جێگیر بوون بەخۆیەوە ببینێت و لە ئێستاشدا و  لە دواى ئاڵوگۆڕەکانی بازاردا نزیکەی لە سەدا 6 بەھاکەی لە دەستداوە.

بەھای نەوت جارێکيديكه‌، رێرەوی خوارەوە دەگرێتە بەر و ئێستا به‌های ھەربەرمیلێکی نەوتی برێنت نزیکەی 33 دۆلارە و %3.8  بەھاکەی لە دەستداوە به‌راورد به‌ ساڵ و نیوێك پێش ئێستا، نەوتی خاوی برێنتیش بۆ 29 دۆلارو 34 سەنت داکەوت و %3.81 ى بەھاکەی لە دەستداوه‌.

زۆر بەرھەمھێنانی نەوتی ئیران و سعودییە و ناجێگیری بازارەکانی جیھان راستەخۆ کاریگەری لەسەر بەھایی نەوت دادەنێت.

بەڵام سەرباری ئەمەش زۆرێك لە وڵاتان بە گەشبینیەوە سەیری بەھای نەوت دەکەن و دانیشتنەکانی ئۆپێك بۆ سنوردارکرنی بەرھەمھێنانی نەوت بە پۆزەتیف دەزانن.