هاری كین هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
هاری كین ھێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێری متمانه‌ی به تیپه‌كه‌ی هه‌یه له یاری داهاتوویان له پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مانچێسته‌ر ستی تۆماربكه‌ن.
له لێدوانێكی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی ئینگلته‌را هاری كه‌ین كه ئه‌م وه‌رزه 15 گۆڵی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كردووه، ده‌ڵێت:" چاوه‌ڕێی یارییه‌كی زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر ستی، به‌ڵام ترسمان له هیچ تیپێك نییه و له ئێستاشدا دڵخۆشین كه ئه‌و یانه‌یه‌مان له ریزبه‌ندی تێپه‌راند".
ده‌شڵێت:" سیتیزن هه‌وڵده‌دات هه‌ڵه‌كانی راست بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین بۆ ركابه‌ری و به‌باشترین ساتدا تێپه‌ڕده‌بین.
تۆتێنهام له ئێستادا خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگی گرتووه و به جیاوازی گۆڵ پێش ئارسێناڵی سێیه‌م كه‌وتووه.