كۆمپانیای نه‌وتی كوێت: له ناوه‌ڕاستی 2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 50 بۆ 60 دۆلار ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی كوێتی رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی 2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له نێوان 50 بۆ 60 دۆلار ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كوێت له بخیت ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی كوێتی گواستووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "له ماوه‌ی سێ ساڵدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته ده‌وروبه‌ری 60 بۆ 80 دۆلار".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی كوێتی زیاتر گوتی: "بازاری نه‌وتی جیهان به قۆناغی راستكردنه‌وه‌دا گوزه‌ر ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشتووینه‌ته قووڵاییه‌كانه‌وه و نرخی نه‌وتیش له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه".
له ناوه‌ڕاستی 2014، نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌وته بازاڕه‌كانه‌وه، بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو، له ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵدا، نرخی ئه‌و جۆره نه‌وته له 114 دۆلاره‌وه بۆ نزیكه‌ی 30 دۆلار دابه‌زی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن