سەعدی پیرە: حكوومەت پێویستی بە جدی بوونە لە چاكسازیی نەك پڕۆژە

ئەندامێکی جڤاتی گۆڕان: گەر لایەنەكان باروودۆخە یەكلایی نەكەنەوە، ئەوا خەڵكی كوردستان یەكلایی دەكەنەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/123fb383-2af6-4456-b230-addd3f992eae/QAYRANI%20DARAY-HZBU%20HKW.ism/manifest

K24- ھەولێر:

لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان بۆچوونی جیاوزیان ھەیە لەبارەی قەیرانی داریی، هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ حكوومەت پێویستی بە جدی بوونە لە چاكسازیی نەك پڕۆژە.

كاروان ھاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ھۆشداریدەداتە لایەنە سیاسییەكانی کوردستان و دەڵێ: "گەر لایەنە سیاسییەكان كێشەكانی نێوانیان چارەسەر نەكەن و ئەو باروودۆخە یەكلایی نەكەنەوە، ئەوا خەڵكی كوردستان یەكلایی دەكەنەوە".

كاروان ھاشم گوتیشی:"ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەكی چاكسازیمان ئامادەكردووە".

لە بەرامبەردا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێ: "شەپۆڵێكی نارازیبوون ھەیە گەر قسەكانمان بۆ ئەوەیە سواری شەپۆڵەكە بین ئەوا ئیشی یەكێتیی نییە، حكوومەت پێویستی بە جدی بوونە لە چاكسازیی نەك پڕۆژە".

هاوکات سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: "حكوومەت بە ھاوكاریی پسپۆرانی بیانیی كۆمەڵێك پڕۆژەی ئامادەكردووە، دەبێ ھەموو لایەنەكان ھەوڵ بۆ ھێوركردنەوەی باروودۆخەكە بدەن".

دابەزینی نرخی نەوت و تێچووی شەڕی دژی داعش و بڕینی بوودجە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی دوو چاری قەیرانێكی دارایی سەخت كردووەتەوە.

بەڵام لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێن لە ھەوڵی چارەكردنی ئەو قەیرانەدان.

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد