سوزان رایس: هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین له پێناو راگرتنی توندوتیژيی له سووریا
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانیی ئه‌مریكا، سوزان رایس، ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئۆپۆزسێونی سووریا و به تایبه‌تی رۆژئاوای كوردستانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "شتی گرنگ لای ئێمه زیادبوونی مه‌ترسییه له‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ریان له ئه‌نجامی ده‌رچوونیان له شۆێنه پارێزراوه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه هه‌وڵی خۆمان بده‌ین له پێناو راگرتنی توندوتیژیی".
بەپێی ئاژانسە جیهانییەکان: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شاروچكه‌ی، ئیعزاز، كه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و دوو باخچه‌ی ساوایانی كرده ئامانج، نزیكه‌ی 50 كه‌س له خه‌ڵكی سڤیل بوونه قوربانیی.
ماوه‌یه‌كه شاروچكه‌ی، ئیعزاز، له رۆژئاوای كوردستان بووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و رووسیا، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ناكۆكی كه‌وتووته نێوان هه‌ردوولادا به‌وه‌ی رووسیا پشتگیریی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د