زياتر له چوار هه‌زار ته‌ن په‌تاته به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
كۆمپانیایه‌ك له شاری هه‌ولێر 4 هه‌زار و 300 ته‌ن په‌تاته به‌سه‌ر جوتیارانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كات.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بنه‌تۆی په‌تاته به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شبكات، كۆمپانییایه‌ك به دابه‌شكردنی 4300 ته‌ن بنه‌تۆی په‌تاته یارمه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و جوتیاران ده‌دات.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید گوتی: "توانیومانه به به‌رهه‌می په‌تاته پێداویستی ناوخۆ دابینبكه‌ین و جوتیارانیش خوازیارن له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان رێگری له هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بكرێت".
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، جوتیاران سوودی زۆریان له چاندنی په‌تاته بینیوه و بۆ دابه‌شكردنی بنه‌تۆی په‌تاته به‌هۆی كۆمپانیایه‌ك هاوكاری جوتیاران ده‌كرێت.
سه‌عدی ئه‌سعه‌د كه خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كه‌یه گوتی: "له ساڵی رابردوو 140 هه‌زار ته‌ن په‌تاته له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هات، كه به‌شی پێدوایستی ناوخۆی به زیاده‌وه دابین كرد، جوتیارانیش خوازیارن كۆگایه‌كی سارده‌ركه‌ره‌وه هه‌بێت، تا به‌رهه‌مه‌كانیان به‌پێی وه‌رزه‌كانی ساڵ تێدا هه‌ڵبگرن".