نه‌مسا.. كچێك به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به داعش ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای نەمسا سزای یەك ساڵ بەندكردنی بەسەر کچێکدا سەپاند، کە دەیویست بچێته ناو رێكخراوی داعش.
کچە دەستگیر کراوەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و بەرەگەز سۆماڵی و ھەڵگری رەگەزنامەی سویدییە. کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ڤییەنا دەستگیرا کرا، كه به‌نیازبوو خۆی بگەیه‌نێتە سووریا و پەیوەندی بە ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعشەوە بکات.
پۆلیسی نەمسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەندین وێنه و ئاڵای داعش لەناو جانتا و مۆبایله‌كه‌یدا دۆزراوەتەوە.
پارێزەری دەستگیرکراوەکە ده‌ڵێت: "ئەوەی بریكاره‌كه‌ی لەسەر داداگایی کراوە لە سوید تاوان نییە، ھەربۆیە تەنیا لە نەمسا لە ژێر چاودێری پۆلیسدا دەبێت و ریگەی گەشتکردنی پێ نادرێت، بەڵام لە سوید ھیچ کێشەی نییە و ئازاد ده‌بێت. هه‌رچه‌نده دەستگیر کراوەکە داوای نەکردووە رادەستی حکومەتی سوید بکرێتەوە".