ئه‌مريكا داوايه‌كى تايبه‌تى له رووسيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، داوايه‌كى تايبه‌تى ئاراسته‌ى رووسيا كرد.
پنتاگۆن داوايكردووه، رووسيا له‌و ناوچانه خۆى به دوور بگرێت، كه راهێنه‌رانى ئه‌مريكايى تێياندا كار ده‌كه‌ن و هاوكارى هێزه كوردييه‌كانى دژ به داعش ده‌كه‌ن.
له ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، كه له سه‌ر نه‌خشه‌ى سووريا به باكوورى سووريا ده‌ناسرێن، چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى سوپاى ئه‌مريكا سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنان و پێشكه‌شكردنى راوێژى سه‌ربازيين به گه‌ريلاكانى سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه)، كه له دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعشه‌وه به كاريگه‌رترين هێزى دژ به داعش ده‌ناسرێن.
ئه‌و داوايه‌ى پنتاگۆن، دانپێدانانێكى گرنگه به هه‌بوونى په‌يوه‌نديى له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا له باره‌ى سوورياوه، ئه‌مه له كاتێكدايه كه ئه‌مريكا به‌رده‌وام ره‌تيده‌كرده‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌بێت له باره‌ى پرسه سه‌ربازييه‌كانه‌وه.
ژه‌نه‌راڵ چارڵز براون، كه سه‌ركردايه‌تى هێزه ئاسمانييه‌كانى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌كات، رايگه‌ياند، به مۆسكۆمان گوتووه: خۆى له ناوچه‌يه‌كى فراوان له باكوورى سووريا به دوور بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وى ئاسايشيان جێگر بێت و بتوانن ئه‌ركه‌كانيان راپه‌ڕێنن.
گوتيشى: له به‌رامبه‌ر ئه‌و داوايه‌ى ئێمه رووسياش داوايكردووه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، خۆى له‌و فڕۆكه‌خانانه به دوور بگرێت، كه رووسيا له سووريادا به‌كاريان ده‌هێنێت.
براون، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، رووسه‌كان نايانه‌وێت ئێمه له نزيكى ئه‌وان بفڕين و ئێمه‌ش له نزيكى ئه‌وان نافڕين و به‌و جۆره هيچ كێشه‌يه‌ك له نێوانماندا درووست نه‌بووه.
به‌رپرسى راگه‌ياندن، له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا پيته‌ر كوك، رايگه‌ياند، رووسيا له‌سه‌ر ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مريكا رازى بووه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا سنوورێكى جوگرافى فراوانى ديار كردووه بۆ رووسيا و به وردى ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستنيشان نه‌كردووه، كه هێزه‌كانى ئه‌مريكا تێياندا ماونه‌ته‌وه و ئه‌ركى سه‌ربازى خۆيان راده‌په‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه يه‌كجار ئه‌و داوايه‌مان له رووسيا كردووه، ته‌نيا له‌به‌ر سه‌لامه‌تى ئه‌و هێزه تايبه‌تانه‌مان و پێشمان وايه ئه‌وه داوايه‌كى ماقووڵه.
پێنتاگۆن له ساڵى رابردوودا 50 سه‌ربازى سه‌ر به هێزى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى خۆى ره‌وانه‌ى رۆژئاواى كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى و راوێژى سه‌ربازى پێشكه‌ش به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بكه‌ن.
ئه‌مريكا له مانگى ئاب/ ئۆگستى 2014، هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به به‌شدارى زياتر له 60 ده‌وڵه‌ت پێكهێناوه و له‌و كاته‌وه به شێوه‌يه‌كى رۆژانه و به‌رده‌وام بۆردومانى چه‌كدارانى داعش ده‌كات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.
و:ئ.هـ