داواده‌كرێت یه‌كگرتوو له‌ حكوومه‌ت بكشێته‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی باسكراوه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b13f53d6-d641-4375-88a8-2b44972e51c2/kshanaway%20yakgrtu%20le%20hkumet.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای ھاتنە دەرەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆمیتەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەت، بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكگرتوو، داوا دەكەن حزبەكەیان لە حكوومەتیش بكشێتەوە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش دەڵێت، یەكگرتوو رەچاوی ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی ھەرێمی كوردستانی كردووە.