گه‌نجێكى ميسر ماكه‌ره‌كه‌ى فێری بازدانی ستوون دەكات

تاكە ماكەرە حەز بە بازدان دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a4fa6ffd-e897-46fc-951d-317690d5e01f/jodrezh%20misr2.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

زۆرجار ئاژەڵەكانیش بە توانا و بەھرەی جیا لە یەكتر جیا دەكرێنەوە، ماكەری ئەحمەد لە میسر یەكێكە لەو ئاژەڵانەی خاوەن بەھرەیەیەكی تایبەتە لە ناو ئاژه‌ڵانی جۆری خۆی.

ھەرزەكارێكی میسر لە گوندێكی دوورە دەست، ماكەرەكەی فێری بازدانی ستوون دەكات، ناوی ماكەرەكەی رەیحانەی و رۆژانە ماوەی نیو كاتژمێر راھێنانی پێدەكات و خەڵكی گوندەكەش لە دەوری كۆدەبنەوە.

رەنگە ئەحمەد، خاوەن گرانبەھاترین ماكەر بێت لە دنیادا، چونكە ماكەرەكەی كە ناوی رەیحانەیە تاكە ئاژەڵی جۆرەكەی خۆیەتی حەزی لە بازدانی ستوون بێت.

ئەحمەد خاوەن گوێدرێژ باس لە توانای ماكەرەكەی دەكات و دەڵێ: "من زۆر بچووك بووم نەمدەزانی چۆن سواری سەرپشتی گوێدرێژبم، مامم ھاوكاری دەكردم چۆن بەسەر ترسمدا زاڵبم، ھەستم دەكرد رێحانە توانای بازدانی ھەیە، لەو كاتەوە پەرە بە توانای رێحانە دەدەم لە بواری بازدان".

خاڵی ئەحمەد، لە بارەی زیرەكی و توانای ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "لێرە لەم گوندەی ئێمە توانامان سنوردارە، ناتوانین ھەموو شتێك بۆ ئەحمەد بكەین، ئەو ماوەیەكە لەگەڵ ڕیحانە دڵی ئێمەیان خۆش كردووە، بریا ئەحمەد ئەسپێكی بیانی ھەبووایە".  

ئەحمەد تەمەنی 14 ساڵە و خانەوادەكەی لە گوندێكی پارێزگای دەقلھیە لەسەر رووباری نیل ژیان بەسەر دەبە، لەبەر دووری گوندەكە لە شار، ئەو خانەوادەیە تاكە ھەوادار و جەماوەری ئەحمەد و رەیحانەن.  

سەرچاوە: رۆیتەرز

داڕشتنەوە: ھەڤاڵ مەلا