به هۆى خامه‌نه‌ئييه‌وه رۆژنامه‌وانێك راپێچى دادگا كرا
K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تى "بێ رێزيكردن" به رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، سه‌رپه‌رشتيارى رۆژنامه‌ى "ئێران"ى حكومى راپێچى دادگا كرا.
سه‌رپه‌رشتيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه، تۆمه‌تبار كراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ى وتارێك لە بارەی زیندانیكردنی میر‌حوسێن موسەوی و مەھدی كەڕووبی و بێ رێزیكردن بە رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌و هۆيه‌وه بانگھێشتی دادگا كرا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سەر بە باڵە توندڕەوەكانی نزیك لە رابەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەڵێن: ئەو رۆژنامەیە بە بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتە لە ھەوڵی ورووژاندنی رایگشتی دژ بە بەرژەوەندییەكانی وڵات و پشتیوانی لە رێبەرانی "فیتنە" موسەوی و كەڕووبی دا بووە.
به هۆى ململانێى ره‌وته‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه له ئێران، فشاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر چاپه‌مه‌نييه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن تا دێت زياتر ده‌بێت.
له كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا، ره‌خنه‌گرتن له رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامه‌نه‌ئى سزاى بۆ ديار كراوه.
ئا: گوڵباخ به‌هرامى