دادوه‌رێك ده‌ستی تۆمه‌تبارێك ماچ دەکات
K24 ـ هه‌ولێر
دادوه‌رێك له یه‌كێك له دادگاكانی ئوردن، له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێك ده‌ستی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ماچ كرد.
رۆژنامه‌ی (سه‌به‌ق)ی سعوودیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌خێوكاری قوتابییه‌ك له ئوردن به‌تۆمه‌تی لێدان و ئازاردانی منداڵه‌كه‌ی سكاڵا له دژی مامۆستایه‌ك تۆمار ده‌كات، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه و دواتر بۆ بڕیاردان، دۆسییه‌ی داواكه ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت.
له كاتی دادگاییكردن، كاتێك دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند چاویده‌كه‌وێت به تۆمه‌تبار، دادوه‌ره‌كه یه‌كسه‌ر بۆ لای تۆمه‌تبار ده‌چێت و ده‌ستی ماچ ده‌كات، چونكه پێشتر تۆمه‌تباره‌كه مامۆستای دادوه‌ره‌كه بووه له قوتابخانه.
دادوه‌ره‌كه روو له تۆمه‌تباره‌كه ده‌كات و ته‌نیا پێیده‌ڵێت: "ئه‌وه بڕیاری منه بۆ تۆ مامۆستای من".
وه‌رگێڕان: ن.ف