مۆسكۆ هاوكاریی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیا راگرت
K24ـ هه‌ولێر
رووسیا هاوكاریی سه‌ربازیی (لۆجستی) له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راگرت.
جێگری سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر كۆجین رایگه‌یاند: رووسیا هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێناكاته‌وه ته‌نیا ئه‌گه‌ر "كاروباره‌كان به‌ره و باشیی بگۆڕێن".
پێشتر توركیا به رێگه‌ی رووسیاوه چه‌كی سوك و سیستمی تۆپهاوێژی به‌ده‌ستده‌هێنا، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیان له جۆری (سیخۆی 24)یان خسته خواره‌وه له ئاسمانی سووریا، گرژیی كه‌وته نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ.
دوێنێ چوارشه‌ممه 24/2/2016 سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "گه‌لی رووسیا به دوژمن دانانێین".
سه‌رۆكی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا هیوای خواست و گوتی: "بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشتووه‌ته 35 ملیار دۆلار و ده‌مانه‌وێ ئه‌و قەبارە بگه‌یه‌نینه 100 ملیار دۆلار".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌داخه‌وه رووسیا به‌هۆی دوو فڕۆكه‌وان دۆستێكی وه‌كوو توركیای له ده‌ستدا و هیوادارین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان، رووسیا هه‌نگاو بنێت".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سووریا بۆ رووسیا "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه له شوێنێكی دوور" له كاتێكدا ئه‌و بۆ توركیا "بابه‌تی ژیان یان مردنه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی 24/11/2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جۆری (ئێف 16) فڕۆكه‌یه‌كی رووسیایان له ئاسمانی سنووری توركیا و سووریا خسته‌خواره‌وه و ئه‌و رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا گرژیی تێبكه‌وێت.
دوای ئه‌و رووداوه، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پۆتین خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه‌ی به "وه‌شاندنی خه‌نجه‌ر له پشته‌وه" ناوبرد.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی حه‌یاتی میسریی، رووسیای ئه‌مڕۆ، وه‌رگێڕان: ن.ف