وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم چه‌ندی دیكه به‌رده‌وامده‌بێ؟
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ریاوانی و سێ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی نه‌وتی توركیا به ئاژانسیی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه: "له‌به‌ر بارودۆخه ئه‌منییه‌كانی نزیك هێڵه‌كه، پێشبینی ده‌كرێ وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له هێڵه‌كانی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا دوو هه‌فته‌ی دیكه به‌رده‌وامبێ".
له راگه‌یاندراوێكدا پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو: "به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی گوێزه‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كه‌ركووك له ناو خاكی توركیاوه، هه‌نارده‌ی نه‌وت له 17 ئه‌م مانگه‌وه وه‌ستاوه".
لای خۆشییه‌وه كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌وان بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیان نه‌تاقاندووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ریاوانیش رایگه‌یاندووه: "بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شتییه‌كی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كوردستان له ئه‌مباره‌كانی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بار بكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح