پایته‌ختی نوێی ملیاردێره‌كانی جیهان دەستنیشان کرا
K24ـ هه‌ولێر
سه‌ره‌ڕای سستیی گه‌شه‌ی ئابووریی چین، شاری (په‌كین)ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته نازناوی پایته‌ختی ملیاردێره‌كانی جیهانی وه‌رگرت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای (هۆرون)ی چینیی، كه تایبه‌ته به كاروباری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان رایگه‌یاند: 'په‌كینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا، پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت له رێزبەندی ئه‌و شارانه‌ی کە زۆرترین ملیاردێری تێدا نیشته‌جێیه".
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ساڵی رابردوو 32 ملیاردێری جیهان بۆ شاری په‌كین چوونه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ملیاردێرانه بگاته 100 كه‌س له‌و شاره.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، شاری نیۆریۆك پێنج ملیاردێری كه‌متره و به پله‌ی دووه‌م دێت و دوای ئه‌ویش مۆسكۆ به پله‌ی سێیه‌م دێت كه 66 ملیاردێری تێدا نیشته‌جێیه.
به‌رپرسی توێژینه‌كه‌وه رۆبه‌رت هۆگیڤارڤ دەڵێ: "سه‌ره‌ڕای خه‌راپی گه‌شه‌ی ئابووریی ساڵی پار چین له رووی ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
به‌رپرسی توێژینه‌كه چالاكیی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له چین بە هۆکاری ئەم پێشهاتە دەزانێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی چین زیاتره له ژمارەی ملیاردێرەکان لە ئه‌مریكا، كه‌چی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت (بیل گه‌یتس)ی ئه‌مریكیی خاوه‌نی 80 ملیار دۆلاره و تاكوو ئێستا خاوه‌نی نازناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه.
سه‌رچاوه: دۆیچه ڤێڵڵا، وه‌رگێڕان: ن . ف