ئیتاڵیا 8 ھەلیکۆپتەری جەنگی رەوانەی ههولێر دهكات
K24 - ههولێر:
بڕیارە سوپای ئیتاڵیا ھەشت ھەلیکۆپتەری جەنگی رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.
وەزیری بەرگری ئیتاڵی رۆبێرتا پینۆتی، بۆ میدیاکانی ئێتاڵیای ئاشکرای کردووە بەمزووانە ھەشت ھەلیکۆپتەری جەنگی رەوانەی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەمەبەستی بەشداریکردنی لە ھەڵمەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی رێکخراوی داعش لە عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئیتاڵی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چوار لە ھەلیکۆپتەرەکان جۆری ئەی 129 و چوارەکەی دیکەش لە جۆری ئێن ئێچ 90ە.
ھەروەھا رۆبێرتا پینۆتی گوتیشی کە لەگەڵ ئەو ھەشت ھەلیکۆپتەرەش، ١٣٠ ئەفسەر و راوێژکاری سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.