پۆلیسی ئیتاڵیا كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیری ده‌ستگیركرد
K24 – ھەولێر:
پۆلیسی ئیتاڵیا كە سێكی بە رەگەز جەزائیری دەستگیركرد، كه گومانی لێده‌كرێت به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی بۆ ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی برۆكسل و پاریس دروست كردبێت.
میدیا ئیتاڵییه‌كان بڵاویانكردووەته‌وه، پۆلیسی دژه تیرۆر له ناوچه‌ی بلیزی نزیك شاری سالیرنۆی باشووری ئیتاڵیا توانیویانه جه‌ماله‌دین عه‌والی ته‌مه‌ن 40 ساڵ ده‌ستگیر بكه‌ن و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، راده‌ستی حكوومه‌تی به‌لجیكای بكه‌ن.
ده‌ستگیركردنی عه‌والی له سه‌ر داوای حكوومه‌تی به‌لجیكا بووه، به‌و پێیه پۆلیس له میانه‌ی گه‌ڕان و پشكینی شووقه‌یه‌ك له نزیك برۆكسل له مانگی 12 ساڵی رابردوودا، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی پاریس و برۆكسل دۆزیوه‌ته‌وه و ناوی عەوالی و ناوی خوازراوی هێرشبه‌ره‌كانی تێدا بووه، پۆلیسی هۆشداریداوه لەوەی جه‌ماله‌دین عه‌والی بۆ خۆ ده‌ربازكردن به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی پێیه.
دوای ھێرشەكانی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە پاریس، ھەریەك لە حكوومەتی فەرەنسا و بەلجیكا ھەڵمەتی پشكنین و گەڕانیان لە وڵاتەكانیان دەستپێكرد، بەو ھۆیەوە دەستیان بە سەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و چەند بەڵگەنامەیەك و چەند گومانلێكراوێكیان دەستگیركرد، جەمەلەدین عەوالی یەكێكە لە گومانلێكراوانی ھێرشەكانی پاریس و برۆكسل.