ڤیدیۆ.. هه‌وڵی تیرۆركردنی بانگخوازێكی سعوودیه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
عائز قه‌ره‌نی، بانگخوازی ئیسلامی به ره‌گه‌ز سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی فلیپین سیمینارێك بۆ موسڵمانانی ئه‌و وڵاته پێشكه‌ش ده‌كات، هێرش ده‌كرێته سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی و هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درێت.
كه‌ناڵی ئیسلامی "منساهی" فلیپینی كه په‌خشه‌كه‌ی به زمانی عه‌ره‌بییه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م بانگخوازه له‌سه‌ر داوای چه‌ند كه‌سێك بۆ وێنه‌گرتنی "سێلفی" و دواتر كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌قه له قه‌ره‌نی ده‌كات.
عائز قه‌ره‌نی سیمیناره ئایینییه‌كه‌ی له شاری زامبوانگا پێشكه‌شكرد، كه دانیشتووانه‌كه‌ی له كریستیان و موسڵمان پێكهاتووه.