فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ئابووری فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا فه‌ره‌نسا ناچار ده‌بێت په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكات و راشیگه‌یاند، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و خاوه‌ن بانكانه بكات كه له به‌ریتانیا قاچاخن.
ئیمانوێل كارۆن، وه‌زیری ئابووری فه‌ره‌نسا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی " فاینه‌نشه‌ڵ تایمز" گوتی: "له‌و رۆژه‌ی كه به‌ریتانیا بڕیاری چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات، هیچ په‌نابه‌رێك له كامپی كالێ ناهێڵینه‌وه".
ماكرۆن راشیگه‌یاند، كۆسپ ده‌كه‌وێته به‌رده‌م جووڵه‌ی بازرگانی نێوانییان و گوتی: "كاركردن به‌و رێككه‌وتنه راده‌وه‌ستێت كه رێگا به به‌ریتانیا ده‌دات له‌لای نۆكه‌ندی فه‌ره‌نساوه چاودێری سنووره‌كانی بكات و رێگا له په‌نابه‌ران بگرێت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هارلم دیزیر، وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا بڕیاریداوه له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ فه‌ره‌نسا له پرسی په‌نابه‌ران، 20 ملیۆن یۆرۆی دیكه زیاد بكات.
هه‌روه‌ها بۆ رادیۆی فه‌ره‌نسای نێوده‌وڵه‌تی گوتی: "ئه‌و هاوكارییانه‌ی به‌ریتانیا، بۆ چاودێریكردنی ئه‌منییه‌تی ناوچكه‌یه و به‌ریتانیا تا ئێستا 60 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی ناردووه و بڕیاریشه 20 ملیۆنی یۆرۆی دیكه‌ش ره‌وانه بكات".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی فه‌ره‌نسا، چۆڵكردنی كامپی كالێ، له ئێستادا راگیراوه و بۆ كاتێكی نادیار داخراوه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕێی بڕیاری به‌ریتانیا ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كارتێكی گوشار به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته به‌كاربهێنێت.
ئه‌و لێدوانانه‌ش به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و د‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه، له شارۆچكه‌ی ئامیان كه 150 كیلۆمه‌تر له كامپی كالێوه دووره.