کارتەر: ئەگەر هەیە پاسەوانی نیشتمانیی لە شەڕی دژی داعش بەشداربێ

K24- هەولێر

ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند تیمە ئەلیکترۆنییەکانی هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا رۆڵێکی گرنگ لە هەڵسەنگاندنی بناغەی پیشەسازیی ئەمریکا دەگێڕن و ئەگەر هەیە داوایان لێبکرێت لە شەڕی ئەلیکترۆنیی دژی داعش بەشداربن.

هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا، هێزێکی سەربازیی یەدەکە و لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێگیرە، بەڵام ئامادەیە بۆ دەستبەکاربوون لە کاتی پێویستدا و ئەم هێزە بەشێکی سەرەکییە لە توانا فراوانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی زیاتر لە 120 تیمی ئەلیکترۆنیی بۆ بەرپەرچدانەوە و رێگەگرتن هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

ئاشتۆن کارتەر  لە سەربازگەیەک لە ویلایەتی واشنتن بە رۆژنامەنووسانی گوت: ئەم تیمە "لە هەموو وڵاتدا" ناوبانگە بە چەندین کاری هەڵسەنگاندن کە بۆ ئاستی هەڕەشەکان ئەنجامی داون.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی: "ئەم تیمە هێشتا لە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنییەکاندا بەشدار نییە، بەڵام ئەگەر هەیە ئەمە لە ئایندەدا رووبدات".

ئاشتۆن کارتەر ئاماژەشی کرد کە: "تیمی هاوشێوە دەکرێ هاوکات بەشدار بێ لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکاندا، کە جەخت دەکەمەوە ئێمە ئەمجامیان دەدەین و بە کاردار پەلەی لێدەکەین لە عێراق و سووریا بۆ دڵنیابوون لە شکستپێهێنانی خێرای رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی کە ئێمە پێویستمانە ئەنجامی بدەین و ئەنجامیشی دەدەین".

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشکراشی کرد کە: "ئێمە لە رێگەیەک دەگەڕێین بۆ پەلەکردن لەو کارە و جەنگی ئەلیکترۆنیی یەکێکە لەو رێگایانە".

سەرچاوە: رۆیتەرز، ئا: ئا ، ف