ئه‌مه‌ریكییه‌كان له داخی ترامپ ده‌چنه كه‌نه‌دا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌تایبه‌ت له دوای راگه‌یاندنی ده‌رچوونی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016، له پێنج ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌مه‌ریكییه‌كان، سه‌ردانی سایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كۆچی كه‌نه‌دایان كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی كه‌ناڵی "CTV" كه‌نه‌دی، رۆژی هه‌ینی 4ی ئادار/ مارسی 2016، رێك له‌دوای راگه‌یاندنی بردنه‌وه‌ی ترامپ له پێنج ویلایه‌ت، ته‌نها له‌ماوه‌ی 2 كاتژمێردا، زیاتر له 15 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی سایته‌كه‌یان كردووه.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ئه‌و رۆژه‌شدا، ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی سایته‌كه، بۆ 68 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
راپۆرته زیادبوونی رێژه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماڵپه‌ڕی كۆچی كه‌نه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ له 5 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌ر له راگه‌یاندنی ده‌رچوونی ترامپ، ته‌نها 4900 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان كردبوو.
ئه‌و كه‌ناڵه كه‌نه‌دییه له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگه‌رانن له ده‌رچوونی ترامپ، چونكه ده‌رچوونی ترامپ وایان لێده‌كات به كرده‌یی بیر له جێهێشتنی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه‌و رووبكه‌نه كه‌نه‌دا".