رۆژی جیهانیی ئافرەتان

کورتەیەک لەبارەی ماندوبوونی ئافرەتان بە درێژایی مێژوو و چەند راستییەک لەبارەی دەستکەوتەکانی

K24-هەولێر

رێکەوتی 8 مانگی سێی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی ئافرەتان دیار کراوە، بۆ بەرزراگرتنی قوربانییەکان و دەستکەوتەکان و داهێنانەکانی کە زۆر جار رێرەوی مێژوویان گۆڕیوە.

جیهان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1909 رۆژی جیهانیی ئافرەتانی بەرزراگرت، ئەو کات کۆمەڵێک ئافرەت نارەزاییان دەربڕی لە دژی نایەکسانیی کۆمەڵایەتیی و دۆخی ناهەمواتری ئافرەتان لەو سەردەمە، ئەو ئافرەتانە خۆپێشاندانێکیان لە شاری نیویۆرک ئەنجامدا و تێیدا داوای زیادکردنی کرێدەست و دەستەبەکردنی مافی دەنگدانیان کرد بۆ ئافرەتان.

دواتر لە ساڵی 1975 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی بە رۆژی جیهانیی ئافرەتان نا. بەڵام سەرەرای ئەوەی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەدیهێنانی یەکسانیی لە نێوان هەردوو رەگەز و دەستەبەرکردنی مافی ئافرەت، هێشتا چینێکی زۆری ئافرەتان لە جیهان بە دەستی پێشێلکردنی مافەکانیان و دووچاربوونی توندوتیژییە دەناڵێنن.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژانە لە جیهان 39 هەزار کچ لە خوارەوەی تەمەنی 18 ساڵی بەشوو دەدرێن.

ئەمەش چەند راستییەکە لە بارەی دۆخی ئافرەتان و دەستکەوت و داهێنانەکانیان لە جیهان:

ئامانجی رۆژی جیهانیی ئەفرەتان: (ئاهەنگ گێڕان بۆ ئافرەتان، بانگەشەکردن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی، دانپێنان بە قوربانییەکانی ئافرەتان، پێشخستنی ئافرەتان).

لەم رۆژە لە 26 وڵات پشووە کەمبۆدیا و ئەفغانستانیش لەو وڵاتانەن.

گشت خوولەکێک 6 ئافرەت لە جیهان خەتەنە دەکرێن.

گشت دوو خوولەک کچێک لە جیهان لە خوارەوەی تەمەنی 18 ساڵ بە شوو دەدرێ.

لە میسر 91% ئافرەتان خەتەنە کراون.

ساڵانە لە گشت سێ ئافرەت یەکێکیان دووچاری توندوتیژیی سێکسیی و جەستەیی دەبنەوە

دەستکەوتەکانی ئافرەتان لە کارکردن

5% چیرۆکی فیلمەکانی هۆڵیوود لە لایەن ئافرەتانە نووسراون.

کوێت پێشەنگی وڵاتانی کەنداوە لە رووی ئەوەی زۆرتری ئافرەت تێدا کاردەکەن.

26%ی هێزی کار لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئافرەتن.

کتێبی ماری وڵستۆنکرافت بۆ بەرگریکردن لە مافی ئافرەت کە لە ساڵی 1792 دەرچووە بە دێرینترین کتێبی فەلسەفە هەژمار دەکرێت کە ئافرەت نووسیویەتی.

چیرۆکی جینجی یەکەم رۆمانە لە جیهان کە نووسەر مۆراساکی شیکیبۆ لە ساڵی 1000ی زایینی نووسیویەتی.

سەرچاوە: CNN، ئا: ئا ، ف