ئومێد خۆشناو: لایه‌نه‌كان ده‌توانن په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه‌

"رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی پێهاتووه‌"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/37e00008-09e1-4638-8c05-f645a850c73e/Umed%20Xoshnaw%20Ledwan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:  

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان 24 ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان ناتوانێ پەرلەمان كارابكاتەوە، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كاراده‌كاته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو گوتی: "به‌ دیدی ئێمه‌ و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانیش دانیان به‌وه‌ داناوه‌ و هه‌موومان ده‌ڵێین، حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێكی تازه‌، یاخود لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی ئاشكراكرد: "ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی پێشووتریش گوتوومانه‌، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان ئێمه‌ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌بووه‌ كۆتایی هاتووه‌".

داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح