تیمه‌كانی ئه‌ندازه زیاتر له 11 هه‌زار بۆمبیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه
K24 – میحوه‌ری خازر:
تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك له سه‌ره‌تای شه‌ری داعش زیاتر لە یازده هه‌زار بۆمبی چێنراویان پووچەڵكردووەتەوە.
سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانيی یه‌ك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "پێویستمان به‌هه‌ر كه‌سێكه هاوكاریمان بكا، چ هاوپه‌یمانان بن یاخود خه‌ڵكی تر كه پسپۆڕن له‌و ئیشه".
گوتیشی: "ئامێر و ئیمكانیات بۆ ئه‌م ئیشه نییه، وه‌عدی زۆریشمان پێدراوه به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون".
رائيد پێشكه‌وت زوهێر به‌رپرسی تیمی ئه‌ندازه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك به كوردستان24 گوت: "هیچ شتێك لای ئیمه زه‌حمه‌ت نییه، كادیریی ئێمه زۆر پڕۆفیشیناڵن".
یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانیش كه له ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ئه‌ندازه ده‌ستی به ئه‌ركه‌كانی كردووه گوتی: "پێشمه‌رگه خانووی هاووڵاتیان له بۆمبه چێندراوه‌كان پووچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و به سه‌لامه‌تی خانووه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له شه‌ڕی داعش تاكو ئێستا، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌یی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك: "11060 بۆمبی چێنراو، 845 پارچه ته‌قه‌مه‌نیی و 84 ئۆتۆمبێل و زریپۆشیان" پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێر: گۆران شاخه‌وان
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح