داعش رووباريشى بۆمبڕێژ كردووه
K24 – ھەولێر
فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی دیاله له عێراق، رایگه‌یاند، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، به‌درێژای 10 كیلۆمه‌تر رووباری ساریه‌ى بۆمبرێژ كردوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5-7-2015)، "هاشم ئه‌لته‌میمی" به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی دیاله له عێراق، به سایتی "شه‌فه‌ق نیوز"ی راگه‌یاندووه: "داعش به‌درێژای 10 كیلۆمه‌تر رووباری ساریه‌ی بۆمبرێژ كردووه، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و رووباره ژیانی 800 هه‌زار هاووڵاتى له‌سه‌ر به‌نده، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هاوكاری ده‌زگای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین، له ئێسته‌دا خه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كانی ئه‌و رووباره‌ن.
مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوو، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرێك له سه‌رچاوه و یه‌كه ئاوییه‌كانی عێراقدا گرت و گرتییه‌وه، به‌وهۆیه‌وه قه‌یرانی ئاو له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی عێراق دروست بوو.