فۆتۆگرافه‌رێك ره‌وشی ژیان له كۆریای باكوور نیشان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
فۆتۆگرافه‌رێك، ژیانی خۆی خستووه‌ته مه‌ترسی و توانیویه‌تی به كامێراكه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی كۆریای باكوور بگرێت و ره‌وشی راسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته، نیشان بدات.
ئه‌و وێنانه‌ی مایكڵ هانیویكز گرتوونی، كارێكی قه‌ده‌خه‌كراوه له‌و وڵاته، به‌ڵام به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه به "میمۆری كارت"ێكی بچووك، توانیویه‌تی بیانپارێزێت.
ئه‌و فۆتۆگرافه پۆڵه‌ندییه، ساڵی رابردوو، له وڵاتی چینه‌وه چووه‌ته كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ رابه‌رێكی گه‌شتیاری كۆری له‌و وڵاته‌دا گه‌ڕاوه و وێنه‌كانی گرتووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل