"پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نادرێته‌وه گۆڕان"
K24 - هه‌ولێر:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت جارێکی دیکە ئەو هەڵەیە دووبارە ناکەنەوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بده‌نه گۆڕان، چونکە به بۆچوونی ئه‌وان سەرکەوتوو نەبوونه لە پەرلەمان.
مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مهكپتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: "پەرلەمان بووە بەشێك لە کێشەکان و هێشتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له فۆرمی ئۆپۆزسیۆندایە".
لە بارەی گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێك لە لایەنەکان مەحموود محەمەد ئاشکرایکرد، لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدان و راشیگه‌یاند تا ئێستا ئەنجامەکەی دیارنییە.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: "ئه‌و براده‌رانه نیشانی‌دا كه هێشتا حه‌زییان له قۆناغی ئۆپۆزیسیۆنیدایه و نه‌یانتوانی له به‌ڕێوه‌بردندا به‌شداربن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی رابردوو ئهزموونكرا شتێكی خۆش نه‌بوو، بینیمان كه په‌رله‌مان نه‌یتوانیی ببێته چاو‌دێر و ئیداره‌ی په‌رله‌مانییان پێ نه‌كرا".
له كۆتاییشدا مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: "جارێكی دیكه ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌ینه‌وه".