گۆڕان داوا دەكات دەستەڵاتی رادەست بكرێت

" ئەو داواكارییە پەرچەكردارە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a3ce5f18-9d49-49eb-8a15-84f5b4d73b99/Parti%20U%20Goran.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و رادەستکردنی دەستەڵات لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و دەڵێ، دەبێ كورسی حوكمداری جێ بھێڵن. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێ، ئەو داواكارییە پەرچەكردارە.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) عەبدولڕزاق شەریف، ئەندامی جفاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "با ئەوان لە دەستەڵات بچنە خوارەوە و وازبێنن، ئەوان نموونەیەكی فاشلیان لەم ھەرێمەدا پێشكەشكردوە و ھەرێمەكەیان بەرەو ئایندەیەكی مەترسیدار بردووە و دەبێ بە داوای لێبوردنەوە كورسی حوكمداری جێ بھێڵن".

لە بارەی گوتەكانی بەرپرسە باڵاكەی بزوتنەوەی گۆڕان بەکرمستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەو داواكارییە پەرچەكردارە، ئەگەرنا لە ھەرێمی كوردستان جێنبەجێ نابێت و مەنتقی نفووس لە ھەرێمی كوردستان دابەش بووە".

گوتیشی: "باشترین دەرچە ئەوەیە ئەو پێنج لایەنە سیاسییە رێككەوتنیان كردووە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی بنكە فراوان، بە یەكەوە درێژەی پێبدەین و كێشەی نێوان لایەنە سیاسییەكان چارەسەر بكەین، پەنا بۆ ئەوە نەبەین ھێزی دیكە لە دەرەوە بێت، چونكە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان ئەوەمان لێ ناخوازێت".