ئاكرێ..ھاووڵاتیان لە یادی راپەڕین ھیواخوازن ئامانجی گەورەی كورد بێتەدی

"دانیشتووانی ئاكرێ بە خۆشی و شادی یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a0bc0002-cc14-4b69-9d23-03b04a67abf1/Akre.ism/manifest

K24 - ئاكرێ:

ئەمڕۆ25ساڵ بەسەر راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵكی ئاكرێ تێدەپەڕێت، دانیشتوانی ئاكرێ راپەڕین بە بەرھەمی یەكگرتووی خەڵك و لایەنە سیاسییەكان دەزانن و ھیوادارخوازن بە یەكگرتووی گەلی كورد لە باشووری كوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنرێت.

ھاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی باشووری كوردستان، لە رۆژی 12ی ئاداری ساڵی 1991، خەڵكی ئاكرێ لە دژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین و شارۆچكەكەیان رزگاركرد.

لە مەراسیمێكدا بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینی راپەرین، ئەمرۆ دانیشتووانی ئاكرێ بە پۆشینی جل و بەرگی كوردی و دەربڕی خۆشی یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە و ھەندێك لە ھاووڵاتیانی ئاكرێ رایانوایە راپەڕین لە ئەنجامی یەكگرتنی خەڵك و ھێزە سیاسییەكان ھاتەدی، بۆیە ئومێد دەكەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان ھەمووان بە یەكەوە ھەڵ بدەن.