دانیشتوانی زاخۆ دەستكەوتەكانی راپەڕین بە گرنگ دەزانن

25ساڵ بەسەر یادی راپەڕینی زاخۆ تێدەپەڕێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b0b6b526-156f-4988-955b-c4a63c159065/salyadi%20sarhaldani%20zaxo.ism/manifest

K24 - زاخۆ:

چین و توێژەكانی زاخۆ بە دەربڕینی خۆشی و شادی یادی 25ساڵەی راپەڕین دەكەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، نابێ ئەوە لەبیر بكەین، راپەڕین وەدەرنانی دیكتاتۆریەت بوو لە باشووری كوردستان و دەبێ دەستكەوتەكانی بە گرنگ بزانین.

دوای ئازادكردنی چەند شار و شارۆچكەیەكی كوردستان 25ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا خەڵكی زاخۆ دژی رژێمی بەعس راپەڕین و شارۆچكەكەیان لە دەستی بەعس رزگاركرد، لە ساڵیادی رزگاركردنی ئەم شارۆچكەیە دانیشتووانی بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر خۆشی و شادی دەردەبڕن و باس لە گرنگی راپەڕین و دەستكەوتەكانی دەكەن.

ھاوشێوەی شاروشارۆچكەكانی دیكەی باشووری كوردستان لە 13/3/1991، ھاووڵاتیانی زاخۆ دژی رژێمی بەعس راپەڕین و زاخۆیان رزگار كرد.