دواین زانیاری لهسهر دۆخی وهین روونی
پرۆسەی چاکبوونەوەی پێکانەکەی وەین روونی بە باشی بەڕێوە ناچێت و لەوانەیە مانگێکی دیکە گەڕانەوەی بۆ یاریگەکان دوابکەوێت.
دەبووایە سەرەتای مانگی داهاتوو روونی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک بووایەوە و بۆ یاریی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئامادە بێت، بەڵام بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، پرۆسەی چاکبوونەوەی روونی باش بەڕێوە ناچێت و ئەو یاریزانە ئینگلیزییە مانگێکی دیکەیشی پێویست دەبێت، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ئامادەی یاریکردن بێت.
رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا نایانەوێت پەلە لە گەڕانەوەی روونی بکەن، چونکە دەترسن پێکانەکەی تەشەنە بکات و نەتوانێت بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ بکات.