میهایلۆڤیچ: بالوتێلی كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه!
سینیسا میهایلۆڤیچی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی دووپاتیده‌كاته‌وه كێشه‌ی ماریۆ بالوتێلی ده‌روونییه نه‌وه‌ك جه‌سته‌یی هه‌روه‌كو هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه.
میهایلۆڤیچ ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئێستادا بالوتێلی 100% ئاماده‌یه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ڵام بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی شتێكی دیكه‌یه.
میهایلۆڤیچ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ڵێت "ماریۆ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه باشه، به‌ڵام له‌لایه‌نی ده‌روونییه‌وه ئاماده نییه، پێویستی به‌وه هه‌یه له‌رووی بیركردنه‌وه‌و ئه‌قڵیه‌وه گرینگی پێ بدرێت".
له كۆتایی قسه‌كانی راهێنه‌ره‌كه‌ی میلان ده‌ڵێت "ئاستی یاریكردنی له‌سه‌ر خۆی وه‌ستاوه، هه‌مووان لێره ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی بده‌ن، به‌ڵام له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه پێویسته یارمه‌تی خۆی بدات".