فەلاح مستەفا: لە پەرلەمانی ئەورووپا بۆچوون و داواكاری ھەرێمی كوردستانمان خستەڕوو

تێگەیشتنی زیاتر ھەیە لە نێوان دۆستانی كورد
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6c8bc0e9-0199-4fa7-9f1e-f6a90edec69e/falah%20mstafa.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەردانێكماندا بۆ پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپا، وەك شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆچوون و داواكاری ھەرێمی كوردستانمان خستوەتەڕوو، باسی لەوەشكرد، تێگەیشتنی زیاتر ھەیە لە نێوان دۆستانی گەلی كورد لە دەرەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بە نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی یەكێتی ئەورووپامان كرد و بۆچوون و داواكاری خۆمان خستەڕوو بۆ پشتیوانی نێودەڵەتی لە شەڕ دژی داعش و خەرجییەكانی پێشمەرگە و ھاوكاری مرۆیی، ھەروەھا داواكاریمان بۆ ھاوكاری و دارایی بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خستەڕوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "جێگای خۆشحالیە تێگەیشتنی زیاتر ھەیە لە نێوان دۆستانی گەلی كورد لە دەرەوە، بە تایبەتی ئەو كۆبوونەوە دوو قۆڵیانەی لە ناو پەرلەمانی ئەورووپا ئەنجامماندا، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكەینەوە لەسەر رەوشی ئەمڕۆی ھەرێمی كوردستان".