فەلاح مستەفا: بارودۆخی كوردستان پێویستی بە ھاوكاریی ئەمریكایە

“ھەڕەشەی تیرۆر ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەموو جیھان، ئێمە سوپاسگوزاری ئەمریكاین بۆ سەركردایەتیكردنی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش”
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6b52a9e1-52d2-4f35-a984-87f78113ee91/Falah%20Mustafa.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، رایگەیاند کە ئەوان لە سەردانەکەیاندا بۆ ئەمریکا بە بەرپرسانی ئەمریکیایان راگەیاندووە کە پێویستە بەزووترین کات ھاوکاریی سەربازیی و مرۆیی بگاتە دەست ھەرێمی کوردستان، بارودۆخی كوردستان پێویستی بە ھاوكاریی ئەمریكایە.

فەلاح مستەفا گوتی: "ئێمە لەگەڵ ئەمریكا باسی ئەوەمانكرد، كە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھاتنە پێشەوەی ئەمریكاییە، بۆ ئەوەی ھاوكاری دارایی و ئابووریی بۆ ھەرێمی كوردستان دابین بكەن، تا بتوانین سەربكەوین لەو ئامانجە ھاوبەشەی كە ھەمانە، سەركەوتن لە شەڕی داعش و شكستھێنانی داعش ئامانجی ھەردوو لامانە".

فەلاح مستەفا گوتیشی: "ھەڕەشەی تیرۆر ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەموو جیھان، ئێمە سوپاسگوزاری ئەمریكاین بۆ سەركردایەتیكردنی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بینیمان ئەو رووداوە نەخوازراوانەی پاریس و بڕۆكسل واتا ھەموو جیھان گۆڕەپانی تیرۆرە، بۆیە گەر ئێمە بەیەكەوە كاربكەین دەتوانین ھەڕەشەكان و كاریگەرییەكان كەم بكەینەوە".