بارزانى: هيچ قه‌يرانێك نابێته رێگر له‌به‌رده‌م چاكسازييدا
K24 – دهۆك:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌مريكى له دهۆك رايگه‌ياند، هيچ كۆسپێك نابێته رێگر له‌به‌رده‌م چاكسازييدا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌يدا، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ رۆژێكى گرنگه بۆ گه‌لى كوردستان و رۆژى له‌دايكبوونى بارزانى باوك و يادى راپه‌ڕينى دهۆك و رۆژى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌مريكييه.
گوتيشى: "سووپاسى هه‌ريه‌ك له به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى بۆرد و سه‌رۆكى زانكۆ و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م يارمه‌تى درووستكردنى زانكۆكه‌يان داوه".
گوتيشى: "ئه‌م مانگه مانگى قه‌ده‌رى كورده و زۆر يادى تايبه‌ت به كورديى تێدايه و له‌م مانگه‌دا راپه‌ڕين كرا و دوو رۆژى ديكه‌ش يادى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌يه و هه‌موو رۆژێكى ئه‌م مانگه يادێكه بۆ كورد".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى پيرۆزباييكردن له دانيشتوانى شارى دهۆك و گه‌لى كوردستان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى زانكۆكه، گوتيشى: ئه‌م زانكۆيه ده‌بێته بنه‌ما بۆ پێگه‌ياندنى نه‌وه‌ى داهاتوو و ئه‌مه پيشانى ده‌دات ميله‌تى ئێمه ميله‌تێكى زيندووه، چونكه له كاتێكدا داعش په‌لامارى كوردستانى دا كاره‌كانى ئه‌م زانكۆيه رانه‌وه‌ستان و هيچ كۆسپێك ناتوانێت ببێته رێگر له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى ميله‌ته‌كه‌مان.
له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئێمه قوربانى زۆرمان داوه و ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه بگه‌ينه ئه‌و ئازادى و ئاواتانه‌ى قوربانيمان بۆ داوون.
له وتاره‌كه‌يدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسى چاكسازى هێنايه‌وه به‌ر باس و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ى چاكسازى و گوتى: "هيچ كۆسپێك نابێته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و چاكسازييانه‌ى بڕيارمان له‌سه‌رداوون و كاريان له‌سه‌ر ده‌كه‌ين".