نێچيرڤان بارزانى: ئه‌مڕۆ پێنج ژن و 14 منداڵى ئێزدى رزگاركران
K24 – دهۆك:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، رايگه‌ياند، به‌رده‌وامين له هه‌وڵه‌كانمان بۆ رزگاركردنى ژنانى ئێزدى و هه‌ر ئه‌مڕۆ 5 ژن و چوارده منداڵى ئێزدى له ده‌ستى داعش رزگاركران.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى خۆى له باره‌ى خۆڕ‌اگرى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و گوتى: زۆر سووپاسى خۆڕاگريان ده‌كه‌م.
له مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى زانكۆى ئه‌مريكايى له دهۆك، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، كردنه‌وه‌ى زانكۆ هه‌نگاوێكى گرنگى پێشكه‌وتنه و دڵنيام ئه‌م زانكۆيه ده‌بێته ناوه‌ندێكى گرنگى زانستى و ئه‌كاديمى له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتى: باوك و باپيرى ئێمه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌يان بۆ نه‌ڕه‌خسا بخوێنن، ئه‌وان به خوێنى خۆيان قوربانيياندا بۆ ئه‌وه‌ى داهاتوويى ئێمه بنياتبنێين و له سايه‌ى قوربانيدانى ئه‌وان ئێستا رۆڵه‌كانمان و كچان و كوڕان ده‌خوێنن.
گوتيشى: به هۆى ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵه‌كانى خۆى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت قه‌يرانه‌كه ده‌رباز بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران باسى له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورديى و شارى دهۆكى به تايبه‌تى كرد و سووپاسى كردن له باره‌ى پێشوازيكردن و هاوكاريكردنى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى تاوانه‌كانى داعشى به بيرهێنايه‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتييانى ئێزدى و كۆمه‌ڵگه‌ى شنگالى و كريستيانه‌كانى ده‌شتيى نه‌ينه‌وا.
له وتاره‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، مووچه‌ى هيچ كه‌سێك نافه‌وتێت و حكومه‌ت له هه‌وڵدايه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى هه‌موو لايه‌ك خه‌رجى كه‌مبكاته‌وه و داهات زياتر بكات.
سه‌باره‌ت به چاكسازيش سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانيان و چاكسازيى پرۆسه‌يه‌كى درێژخايه‌نه و ئه‌نجاميده‌ده‌ن.