بەرھەم ساڵح: با بەرپرسانی كورد و عێراق گفتوگۆ بكەن

"پێكەوە دەتوانین كێشەكان چارەسەریان بكەین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f50a4041-2a59-4db6-bf6d-ac642273434b/barham%20salih.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بەرھەم ساڵح، سەرۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی رایگەیاند، ئەم دیدارە ببێتە شوێنێكی باش بۆ ئەوەی بەرپرسانی كورد و عێراق گفتوگۆیەكی روون و راشكاو لەگەڵ یەكتر بكەن، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشانە بكەین كە ئێستا رووبەڕوومان بوونەتەوە.

لە گوتاری كردنەوەی چوارەمین دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەرھەم ساڵح، سەرۆكی بۆردی زانكۆی ئەمریكی سلێمانی رایگەیاند: "ھیوادارین ئەم دیدارە ببێتە شوێنێكی باش بۆ ئەوەی بەرپرسانی كورد و عێراق گفتوگۆیەكی نزیك و روون و راشكاو لەگەڵ یەكتر بكەن، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشانە بكەین كە ئێستا رووبەڕوومان بوونەتەوە، بە دڵنیاییەوە دەڵێم پێكەوە دەتوانین چارەسەریان بكەین".

راشیگەیاند: "ئەمە چوارەمین كۆبوونەوەیە، خۆشحاڵم كە ھەندێك میوان دەبینم یەكەمجارە بەشداری دەكەن، ئەمڕۆ لە كاتێكدا دیداری سلێمانی بەڕێوە دەچێت یادی 28ساڵەی كیمیابارانی شاری ھەڵەبجەیە، كە سەدام حوسێن، ئەنجامیدا و پێنج ھەزاركەس گیانیان لە دەستدا".

گوتیشی: "دەبێ زۆر وریا بین و مافەكانی خەڵك لە ناوچەكەدا رێزی لێ بگیرێت، تیرۆرست و توندڕەوەكان نەتوانن دەرفەتیان ھەبێت زیان بە داھاتووەكانی ئێمە بگەیەنێت، ئەمەش ئاسان نییە ئێمە چەند ملانێیەكمان لە بەردەستە و مللانێی ناوخۆیی و دەرەكین، دەبێ ھەموومان بە یەك دەست بە یەك ھەڵوێست بتوانین چارەسەری قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەكانی بكەین، ھەروەھا دەبێ چارەسەری ھەموو ئەو كێشانە بكەین كە لە عێراقدان، ھیچ بژاردەیەكمان لەبەردەستادا نییە، دەبێ ھەموومان پێكەوە بین لە دژی توندڕەوەكان".

ھەر لە گوتارەكەی دكتۆر بەرھەم، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھاوكاری سوپای عێراق لەگەڵ حەشدی شەعبی بە ھاوكاری نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، دەتوانن داعش لە رەگەوە لە رووی سەربازییەوە ریشە كێش بكەن، بەڵام دەبێ لە رووی فكر و بیریشەوە رووبەڕوویان بینەوە".