بە ڤیدیۆ.. نوێترین تەکنەلۆجیا بۆ چارەسەرکردنی جەڵتە ببینە

K24-هەولێر

ئەمەی لەم گرتە ڤیدیۆیە دەیبنی نوێترین تەکنەلۆجیایە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی قەستەرەی دڵ بۆ چارەسەرکردنی جەڵتەی دڵی مرۆڤ.

ئەم تەکنەلۆجیایە بریتییە لە ئامێرێکی زۆر بچووک کە بە رێگەی یەکێک لە بۆڕییەکانی خۆێنەوە رەوانەی بەستانی خوێن یان گردبوونەوەی چەوریی دەکرێ لە بۆڕییەکانی خوێن لە جەستەی مرۆڤ و ئەم ئامێرە کە دەگاتە شوێنی مەبەست بەستانە خوێنەکە یان چەورییەکە هەڵدەمژێ یاخود پەرت و بڵاوی دەکاتەوە و دەرئەنجام جەڵتەکە چارەسەر دەکات.

زانایان پێشبینی دەکەن لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ چارەسەرکردنی جەڵتەی خوێن و کۆبوونەوەی چەوریی لە بۆڕییەکانی خوێندا، پزیشکان دەستبەرداری ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەستیی بن چارەسەرکردنی جەڵتەی خوێن لە جەستەی مرۆڤدا.

بەڵام زانایان هێشتا وادەی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەیان لە نەخۆشخانەکان دیار نەکردووە.

ئا: ئا ، ف