منداڵانی نه‌رویج ئاواره ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌خنانه‌ی له پرسی وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران ئاراسته‌ی نه‌رویج كران، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و وڵاته، سه‌رقاڵه منداڵانی نه‌رویج له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ری و ئاواره‌یی راده‌هێنێت.
ساڵانه به هه‌زاران دایك و باوكی نه‌رویجی، داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، منداڵانییان له كه‌شێكی هاوشێوه‌ی په‌نابه‌ریی و ئاواره‌یی رابهێنن و بۆ چه‌ند شه‌وێك له كامپ و خێوه‌تگانا بخه‌وێنن.
مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه‌ش ئه‌وه‌یه، منداڵانی نه‌رویج هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی كه‌سانی ئاواره و په‌نابه‌ر له كامپه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له كه‌ش و ژینگه‌ی هاوشێوه‌یه‌دا، بتوانن ژیان بگوزه‌رێنن.
كینیت جۆهانسن، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌رویج، گوتی: "پێویسته خێوه‌تگه‌یه‌كی له‌مجۆره، بتوانێت كه‌شی راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران بهێنێته‌به‌رچاوی منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی په‌نابه‌ران بكه‌ن".
جۆهانسن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێك له منداڵان نرخی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستای نه‌رویج نازانن و وا هه‌ست ده‌كه‌ن، یاسا و رێساكانی نه‌رویج له دژی ئه‌واندایه".
بۆ زیاتر راهێنانیش، شه‌وانه له جێگای قه‌ره‌باڵغ كۆیانده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانخه‌وێنن، هه‌روه‌ها گوێیان له زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌بێت، كه له كاتی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕ به‌كارده‌هێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌و ماوه‌یه‌دا، كه‌مترین ژه‌مه خواردنییان پێده‌درێت، هه‌ندێكجاریش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كامپه‌كه، له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رمی نزیك سفر و خوار سفر ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌یه، منداڵانی نه‌رویج هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی په‌نابه‌ران بكه‌ن.